رژێمی داگیرکەر سەرەڕای تەسلیمبوونیان، دوو گەنجی لە جەنین بەبێ دادگاییکردن لەسێدارە دا
رژێمی داگیرکەر دوو گەنجی فەلەستینی لە ماڵێکدا لە شاری جەنینی باکووری کەناری ڕۆژئاوا گەمارۆیان دا و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێکردن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، ئەنجومەنی گشتی کاروباری مەدەنی ڕایگەیاند کە ئەلمونتسیر بیلال مەحمود قاسم عەبدوڵڵا تەمەن ٢٦ ساڵ و یوسف عەلی یوسف ئاسایسە تەمەن ٣٧ ساڵ لە ناوچەی جەبەل ئەبو زاهیر بە گولڵەی رژێمی داگیرکەر شەهید بوون و رژێمی داگیرکەر دەستی بەسەر تەرمی شەهیدەکاندا گرتووە.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن کە رژێمی داگیرکەر چووەتە ناوچەی جەبەل ئەبو زاهیر و ماڵێکی گەمارۆداوە و گەنجێکیشی لەسێدارەداوە کە بە دیل بردبووی.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، لە کاتی گەمارۆدانەکەدا دوو گەنج ماڵەکەیان بەجێهێشتووە و خۆیان ڕادەست کردووە، بەڵام رژێمی داگیرکەر ئەو گەنجانەی ناچارکردووە بچنە ناو ماڵەکەوە، دواتر تەقەی لێکردن و گەنجەکان لە شوێنی رووداوەکە شەهید بوون.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەو گەنجانە لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە و هەرچەندە هیچ ململانێ و هەڕەشەیەک لە ئارادا نەبووە، بەڵام بە ڕوونی دەرکەوت کە رژێمی داگیرکەر بە نیاز بووە لە شوێنی رووداوەکە بەبێ دادگاییکردن لە سێدارەیان بدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە گەورەکەی سایتی وانگ فۆک لە ناوچەی تای پۆ لە هۆنگ کۆنگ گیانیان لەدەستداوە بۆ ٩٤ کەس بەرزبووەتەوە و لانیکەم ٢٧٠ کەسیش بێسەروشوێنن.
لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر خاڵێکی ئەمنی لە پارێزگای خیبەر پختونخوا لە پاکستان ٣ ئەفسەری پۆلیس کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٧٢ کەس.